له رۆژی ئاڵای كوردستان ئاڵایه‌كی 5 هه‌زار مه‌تری نمایشكرا
"گه‌وره‌ترین شانازی له‌ژیانماندا به‌رگریكردن و خه‌بات بووه بۆ به‌رزاگرتنی ئاڵای كوردستان"
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری مه‌خمور - گوێر رۆژی ئاڵای كوردستانیان به‌رز ڕاگرت و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه له مه‌راسیمێكدا ئاڵایه‌كی 5 هه‌زار مه‌تریان نمایشكرد.
ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نن گه‌وره‌ترین شانازی له‌ژیانیاندا به‌رگریكردن و خه‌باتیان بووه بۆ به‌رزاگرتنی ئاڵای كوردستان كه‌له‌و پێناوه‌دا قوربانی زۆریاندا و ئامادەن قوربانی زیاتریش بده‌ن.
ته‌نها له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش، هێزه‌كان پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نزیكه‌ی 2 هه‌زار شه‌هید و زیاتر له 10 هه‌زار برینداریان به‌خشی له پێناو به‌رز ڕاگرتنی ئاڵای كوردستان و پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش راوه‌ستان له‌حزووری ئاڵای كوردستان و به‌رزڕاگرتنی ئه‌و ئاڵایه به ئه‌ركێكی پیرۆز و پڕ شانازی وه‌سف ده‌كات.