چه‌كدارانی داعش له 2 پارێزگای عێراق هێرشیان كرد
به‌ر له خۆته‌قاندنه‌وه هێرشبه‌ره‌كه‌ی بێجی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژرا
K24- هه‌ولێر:
له ئه‌نجامی دوو هێرشی جیاوازی چه‌كدارانی داعشدا له دوو ناوچه‌ی سه‌ر به پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و دیاله، 5 پۆلیس و سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، ئه‌مشه‌و خۆكوژێك كه ده‌گوترێت چه‌كداری رێكخراوی داعش بووه، له سنووری قه‌زای بێجیی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵیكوتایه ناو كابینه‌یه‌كی پۆلیسی نه‌وت، له ئه‌نجامدا 4 پۆلیس كوژران.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، به‌ر له‌وه‌ی خۆكوژه‌كه خۆی له‌ناو كابینه‌كه بته‌قێنێته‌وه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له سنووری شاره‌دێی ئه‌بی سیدای سه‌ر به پارێزگای دیاله‌ش، هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سورباززی سوپای عێراق و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
H.B