یەکەم هەفتەنامەی کوردی لە باکووری کوردستان دەستی بە وەشان کرد
"خوه‌بوون" له دیار به‌كر چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی نوێی كوردی، به‌ناوی "خوه‌بوون" له دياربهكری باكووری كوردستان، ده‌ستی به چاپ و بڵاوكردنه‌وه كرد.
رۆژنامه‌كه به ده‌ستپێشخه‌ری ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی كورد, به شێوه‌یه‌كی هه‌فتانه به زمانی كوردی ده‌رده‌چێت.
رۆژنامه‌كه هه‌وڵێكه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نووسه‌ران له ته‌واوی به‌شه‌كانی كوردستان، به كوردانی كازاخستان و ئهرمهنستانیشهوه.
ئه‌و رۆژنامه 12 لاپه‌ڕه‌ییه، به زاراوه‌ی كرمانجی و زازاكی چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه.