پەروین بوڵدان: دایكانی كورد زۆرترین ئازاریان بینیوە
"هەدەپە هێرشێکی زۆری لەسەرە"
K24 – ههولێر:
پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایگەیاند، دوای تێكچوونی پڕۆسەی ئاشتی، دایكانی كورد زۆرترین ئازاریان بینیوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، حكوومەت دەیەوێت بە رێگەی شەڕ و دوژمنكاری كورد و دانانی قەیوم، تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە.
نەشیشاردەوە کە هێرشێکی زۆر لەسەر هەدەپە لە تورکیا بەتایبەت ناوچە کوردییەکان هەیە.
لە دوای دەستپێکردنی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، چەند سەرۆک شارەوانییەکی هەدەپە لە باکووری کوردستان دەستگیر کران و چەند بەرپرسێکی دیکەش دوور خرانەوە.
تورکیا تۆمەتی تیرۆری داوەتە باڵ ئەو بەرپرسانەی هەدەپە و بە پاڵپشتیکردنی پەکەکە تۆمەتباری کردوون.
H.J