هاوسەرۆکی هەدەپە: حکوومەتی تورکیا شەڕی دژ بە کورد دەکات
"سەرۆککۆماری تورکیا دەیەوێت مێژوو دووبارە بکاتەوە"
K24 – ههولێر:
هاوسەرۆکی هەدەپە رەخنەی توند لە وەزیری ناوخۆی تورکیا دەگرێت و دەڵێ وەزیری ناوخۆ شەڕی لە دژی گەلی کورد و هەموو کۆمەڵگەی تورکیا راگەیاندووە.
سزای تەمەلی، هاوسەرۆکی هەدەپە لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆک کۆماری تورکیا دژایەتی گەلی کورد گەلانی دیکە دەکات، بە دڵێکی ئارام وڵاتێکی دیکە داگیر دەکات. ئەو دەیەوێت مێژوو دووبارە بکاتەوە.
دەیان سەرۆک شارەوانی و بەرپرسی هەدەپە لە باکووری کوردستان بە تۆمەری پاڵپشتیکردنی "تیرۆر" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیر کراون، هەدەپەش دەڵێت، دەبێت ئەم دەسەڵاتی تورکیا بگۆڕێت و کۆتایی بەم دۆخە بێت.
H.J