له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق داعش هێرش و ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
له رۆژئاوای كه‌ركووك و سامه‌ڕا چه‌ند چه‌كدارێكی حه‌شدی عه‌شائیری و حه‌شدی شه‌عبی كوژران

K24 - هه‌ولێر:
له هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر رۆژئاوای كه‌ركووك ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكهوتهوه و له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ش له به‌غدا 9 كه‌س برینداربوون.
له هێرێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی حه‌شدی عه‌شائیری له گوندێكی دوبزی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك دوو چه‌كداری حه‌شدی عه‌شائیری كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له سامه‌ڕا چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكهوتهوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئامارێكی فه‌رمی له‌مباریه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
هاوكات، له رۆژهه‌ڵاتی به‌غداش زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه روویاندا، كه له رێگه‌ی سێ بۆمبی چێندراو و ماتۆڕسكیلی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدران، نۆ كه‌س برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كان، له هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی ئه‌مین و مه‌عالف و ناوچه‌ی شه‌عب روویانداوه.