یونیسێف: منداڵان باجی توندوتیژییه‌كانی ئیدلب ده‌ده‌ن
160 هه‌زار منداڵ له ئیدلب ئاواره بوون

K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به منداڵان (یونیسێف) رایگه‌یاند، منداڵان بوونه‌ته قوربانی توندوتیژییه‌كان و باجی ئه‌و توندوتیژیانه ده‌ده‌ن، كه ئێستا له ئیدلب له ئارادان، پاراستنی منداڵن ئه‌ركه و ئاره‌زوومه‌ندانه نییه.
به‌ڕێوبه‌ری هه‌رێمی "یونیسێف" له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا، "تید شیبان"، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی (9) ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی سووریادا، هێشتا منداڵان قوربانی سه‌ره‌كی توندوتیژییه‌كانن.
گوتیشی: "له ماوه‌ی (9) مانگی ئه‌مساڵدا (500) منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و بریندار بوون. ته‌نیا له‌م مانگه‌شدا (65) منداڵ بریندار بوونه".
روونیشیكرده‌وه، له ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌كانی "معرة النعمان"ـی هه‌ڵكه‌وتوو له باشووری "ئیدلب"، هه‌زاران هاووڵاتی ناچار بوون ماڵ و حاڵیان بهجێبهێڵن و رهو بكه‌ن. له كۆی (130) هه‌زار كه‌س، كه ئاواره بوون، (60) هه‌زاریان منداڵن.