وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: پرۆژه یاسای چاكسازيی گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات
ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه له‌گه‌ڵ خواست و داواكارییه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌كده‌گرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پشتگیری له پرۆژه یاسای چاكسازيی ده‌كه‌ن و جگه له چه‌ند تێبینییه‌كی كه‌م له سه‌ره پرۆژه یاساكه، ڕایده‌گه‌یێنن كه پرۆژه یاسای چاكسازيی گه‌ر بخرێته بواری جێبه‌جێكردنەوە، ئه‌وا گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات.
پرۆژه یاسای چاكسازی به‌لای به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه یه‌كانگیره له‌گه‌ڵ ئه‌و پلانه‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌گه دایانڕشتووه و داواش له په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ن هه‌رچی له‌ده‌ستیان دێت بۆ دابینگردنی مافه‌كانی پێشمه‌رگه به‌پێی یاسا دابینی بكه‌ن، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ش له په‌رله‌مانی كوردستان دڵنیایی ده‌دات كه ناوه‌ڕۆكی پرۆژه یاسای چاكسازیى له‌گه‌ڵ خواست و داواكارییه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌كده‌گرێته‌وه.
لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه ڕاپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای چاكسازيی ئاماده‌كردووه و وه‌كخۆیان ده‌ڵێن چه‌ند تێبینییه‌كی كه‌میان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه هه‌بووه و دوای كۆبوونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ وه‌ززاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌كخۆیان ده‌ڵێن هه‌ردوو لایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه پرۆژه یاساكه گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات و ده‌شبێته پاڵپشت بۆ هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ رێكخستنه‌وه و چاكسازیكردن له ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.