وڵاتێکی عەرەبی پاڵپشتی خۆی بۆ هێرشەکانی ئەمەریکا راگەیاند

"لە پشت ئەمەریکاین و پاڵپشتی دەکەین"

K24 – هه‌ولێر:

بەحرێن پاڵپشتی هێرشەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سەر پێگەکانی کەتائب حزبوڵڵای عێراقی دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن لە راگەیەندراوێکدا پاڵپشتی لە هێرشەکان کرد و رایگەیاند؛ هێرشەکان وەڵامێکن بۆ کارە تیرۆرستییەکانی کەتائب.

بەحرێن ستایشی رۆڵی ستراتیجی ئەمەریکای لە ناوچەکە و رووبەڕووبوونەوەی گروپەکانی هاوشێوە کرد و بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی (مەنامە)ـی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە دەربڕی.

ئەمەش دوای ئەوەی، واشنتن هۆکاری هێرشەکانی سەر بارەگاکانی کەتائیب حزبوڵای بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر سەربازانی ئەمەریکا لە عێراق گەڕاندەوە.

ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 29/12/2019 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی  ئه‌مه‌ریكا 5 بنكه‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵلای عێراقی و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێرانیان له‌ناو عێراق و سووریا كرده‌ ئامانج. 3 بنكه‌یان له‌ ناو خاكی عێراقدا بوون له‌ پاریزگای ئه‌نبار، دوو بنكه‌ی دیكه‌شیان له‌ناو سووریادان و به‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران ناو ده‌برێن.

به‌گوێره‌ی دوایین ئامار كه‌ حزبوڵڵای عێراق خۆی رایگه‌یاندووه‌، 25 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكان كوژران و زیاتر له‌ 50 چه‌كداری دیكه‌ش بریندار بوون.

H.J