پێشكه‌شكاره ناسراوه‌كه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بیه كۆچی دوایی كرد
خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین بێژه‌ر بوو
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكاری لوبنانی و بێژه‌ر و پێشكه‌شكاری دیاری كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه و ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی حه‌ده‌س، نه‌جوا قاسم كۆچی دوایی كرد. كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه هه‌واڵه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری دوبه‌ی كۆچی دوایی كردووه.
نه‌جوا، بێژه‌ر و پێشكه‌شكاری پرۆگرامه سیاسییه‌كان بووه و دیارترینیان پرۆگرامی هه‌واڵیی "حدث اليوم" بوو له كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه و ئه‌لعه‌ره‌بیه حه‌ده‌س. وه‌ك په‌یامنێریش رووماڵی جه‌نگه‌كانی ئه‌فغانستان و عێراق و لوبنانی كردووه و 11 ساڵ له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (المستقبل)ـی لوبنانی كاری كردووه. پێش ئه‌وه‌ی ساڵی 2003 بچێته كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه.
نه‌جوا قاسم له چواره‌م فێستیڤاڵی عه‌ره‌بی بۆ راگه‌یاندن له لوبنان، خه‌ڵاتی باشترین بێژه‌ری وه‌رگرتووه كه پارچه‌یه‌ك كریستاڵ بوو، رۆژنامه‌ی ریازی سعوودیش به په‌یامنێری جه‌نگ ناوی بردووه.