په‌رله‌مانی توركیا ناردنی هێزی بۆ لیبیا په‌سند كرد
184 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به نه‌خێر دا

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی توركیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌یدا، بڕیاری ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا په‌سند كرد.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، سوپای توركیا ده‌ستی ئاوه‌ڵا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی لیبیا بكات.
توركیا پشتیوانی له حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانی ته‌رابلووس ده‌كات، كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانی پێدا نراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا (325) په‌رله‌مانتار به "به‌ڵێ" و (184) په‌رله‌مانتار به "نه‌خێر" ده‌نگیان دا.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌بۆ ماوه‌ی (یه‌ك) ساڵ سوپای توركیا بۆی هه‌یه جووڵه‌ی سه‌ربازی به ئاراسته‌ی لیبیا بكات.
پێشتریش په‌رله‌مانی توركیا چه‌ند جارێك رێگه‌ی به سوپای وڵاته‌كه‌ی داوه، كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی به تایبه‌تی له عێراق و سووریا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات و له‌شكركێشی بكات.