كۆمكاری عه‌ره‌بی دژایه‌تی بۆ بڕیاره‌كه‌ی توركیا ده‌ربڕی
بره‌ودانه به پشێوی و ململانێكانی ناوچه‌كه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵا له ئه‌میندارێتی گشتی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌ب، رایگه‌یاند، رازیبوونی په‌رله‌مانی توركیا بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا هه‌وڵدانه بۆ ئاڵۆزكردنی زیاتری كێشه‌كان و بره‌ودانه به‌و ململانێیه‌ی له ناوچه‌كه‌دا له ئارادایه.
گوتیشی: كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌ب دژی هه‌ر جۆره ده‌ستتێوه‌ردانێكی سه‌ربازی بیانییه له قه‌یرانی لیبیا.
روونیشیكرده‌وه، كۆمكاری عه‌ره‌بی پشتیوانی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانی لیبیا ده‌كات و نیگه‌رانیشه له‌و په‌ره‌سه‌ندنه مه‌ترسیدارانه‌ی له ره‌وشی لیبیا رووده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی توركیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌یدا، بڕیاری ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا په‌سند كرد.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، سوپای توركیا ده‌ستی ئاوه‌ڵا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی لیبیا بكات.
توركیا پشتیوانی له حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانی ته‌رابلووس ده‌كات، كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانی پێدا نراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا (325) په‌رله‌مانتار به "به‌ڵێ" و (184) په‌رله‌مانتار به "نه‌خێر" ده‌نگیان دا.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌بۆ ماوه‌ی (یه‌ك) ساڵ سوپای توركیا بۆی هه‌یه جووڵه‌ی سه‌ربازی به ئاراسته‌ی لیبیا بكات.
پێشتریش په‌رله‌مانی توركیا چه‌ند جارێك رێگه‌ی به سوپای وڵاته‌كه‌ی داوه، كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی به تایبه‌تی له عێراق و سووریا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات و له‌شكركێشی بكات.