له هه‌ولێر 4 كه‌س به‌هۆی ئه‌نفله‌وەنزای "H1N1" گیانیان له‌ده‌ستداوه
رۆژانه سه‌دان كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وەنزای وه‌رزی كه به "H1N1" ناسراوە، رۆژانه سه‌دان كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن بە مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر.
فه‌رسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێریش له‌مباره‌یه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، 100 ملیۆن دیناریان بۆ كڕینی به‌په‌له‌ی هه‌ندێك پێداویستی بۆ نه‌خۆشخانه‌كان ته‌رخانكردووه.
هاوكات دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێریش ده‌ڵێ: به‌مزووانه به‌شێكی نوێ ده‌كه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری منداڵه توشبووه‌كان به په‌تاكه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌مجۆره‌ی ئه‌نفله‌ونزای وه‌رزی به‌شێوه‌یه‌كه، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری خێرا و به‌په‌له بۆ كه‌سی توشبوو نه‌كرێت ڕه‌نگه مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی دروست بكات. به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا به گوته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستی 4 كه‌س له شاری هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه یه‌كێكیان خه‌ڵكی هه‌ولێره و 3 كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌شیان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن.
H.B