باڵیۆزی ئێران ژماره‌ی كوژراوانی هێرشی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانی سوله‌یمانی راگه‌یاند
مه‌سجدی: كاتێك له فڕۆكه‌خانه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه كراونه‌ته ئامانج

K24 - هه‌ولێر:
ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌غدا، ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند كه شه‌وی رابردوو كردیانه سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.
مه‌سجدی ده‌ڵێت: "جگه له جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، 10 كه‌سی دیكه له‌و هێرشه‌دا كوژراون".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "كاروانه‌كه‌ی جه‌نه‌راڵ سوله‌یمانی دوو ئۆتۆمبێل بوون و له‌وكاته‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌رچوون كراونه‌ته ئامانج و كوژراون".

