ئێران له شێوازی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كوژرانی سوله‌یمانی ده‌كۆڵێته‌وه
ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
حیسامه‌ددین ئاشنا، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری ئێران دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی هێڵی سوور ببه‌زێنێت ده‌بێت به‌رپرسیارێتی ده‌رهاویشته‌كانیشی له ئه‌ستۆ بگرێت".
راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران ده‌ڵێت: "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌ته ناوچه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره‌وه و ده‌بێت واشنتن به‌رپرسیارێتی ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له ئه‌ستۆبگرێت".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران پاش كه‌مێكی دیكه به‌په‌له كۆببێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له جۆری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كوژرانی جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران بكات كه له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندی،جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه كوژران.