سوپای پاسداران: ئه‌مه‌ریكییه‌كان سوله‌یمانی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدیان كوشت
ئێران توڕه‌یه و ئه‌مه‌ریكا هۆكاره‌كانی ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران هه‌واڵی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی راگه‌یاند كه به‌هۆی بۆردوومانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كرایه ئامانج و له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه كوژران.
عه‌مید ره‌مه‌زان شه‌ریف، گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای پاسداران له‌وباره‌یه‌وه گووتی: "جه‌نه‌ڕاڵ سوله‌یمانی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی بۆردوومانی ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه له عێراق كوژراون".
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به په‌ره‌سه‌ندنێكی زۆر مه‌ترسیدار تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی ناوده‌بات.
زه‌ریف له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "ئه‌و تیرۆره نێوده‌وڵه‌تییه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی داوه و جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانییان كوشتووه كه هێزێكی كاریگه‌ر و شه‌ڕكه‌ر بووه دژی داعش و به‌ره‌ی نوسره و قاعیده و رێكخراوه‌كانی دیكه، په‌ره‌سه‌ندنێكی زۆر مه‌ترسیدار و گه‌مژانه‌یه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتی سه‌رجه‌م ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و سه‌ركێشییه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت".
حیسامه‌ددین ئاشنا، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری ئێران دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی هێڵی سوور ببه‌زێنێت ده‌بێت به‌رپرسیارێتی دهرهاویشتهكانیشی له ئه‌ستۆ بگرێت".
راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران ده‌ڵێت: "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌ته ناوچه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره‌وه و ده‌بێت واشنتن به‌رپرسیارێتی ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له ئه‌ستۆبگرێت".
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كوژراوه، ئه‌وه‌ش وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی به‌رگریی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ پاراستنی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
پێنتاگۆن ده‌ڵێت: "قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانی هێرش كردنه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له به‌غدا ده‌ركردووه و پلانی هێرشی بۆ سه‌ر دیپلۆماتكاران و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌بووه و كوشتنیشی به ئامانجی به‌رگرتنه له پلانه‌كانی ئێران".
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پێیوایه، سوله‌یمانی به‌رپرسه له كوشتنی سه‌دان ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه‌دا.
هاوكاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌ره‌وه بێ هیچ كۆمێنتێك وێنه‌ی ئاڵایه‌كی ئه‌مه‌ریكای بڵاوكرده‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران پاش كه‌مێكی دیكه به‌په‌له كۆببێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له جۆری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كوژرانی جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران بكات كه له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندی،جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه كوژران.
سه‌رچاوه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێن: "نوێنه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا پێشوازییان له میوانێكی گرنگ كردووه و هه‌موویان به دوو مووشه‌ك كراونه‌ته ئامانج و كوژراون".
زانیاریی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كاتژمێر 11:00 شه‌وی رابردوو له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نیشتووه‌ته‌وه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریاوه هاتووه و پێش ئه‌ویش فڕۆكه‌یه‌كی دیكه كه له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانه‌وه هاتووه له فڕۆكه‌خانه‌كه نیشتووه‌ته‌وه.