حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا سه‌ره‌خۆشی له حه‌شد ده‌كات
تا دوا سات له هه‌وڵی سه‌رخستنی گه‌لی عێراق بوو
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان به بۆنه‌ی كوژرانی هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسه‌وه په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی و پرسه‌نامه‌ی ئاراسته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ئێران كرد.
له په‌یامه‌كه‌یدا حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا رایگه‌یاندووه، هێزه‌كانی به‌ره‌نگاری عێراق پابه‌ندن و وه‌فادارن به‌و كاروانه‌ی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس خستبوویانه‌ڕێ.
گوتیشی: جێی شانازییه قاسم سوله‌یمانی تا دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نی له كۆششدا بوو بۆ سه‌رخستنی گه‌لی عێراق.