چین هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند
به‌كارهێنانی هێز ره‌تده‌كاته‌وه
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری چینی میللی له باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كۆماری چین به‌رده‌وام به‌كارهێنانی هێز له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه.
دوای رووسیا، هه‌ڵوێستی چین، به دووه‌م هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ژمار ده‌كرێت، كه له باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی راگه‌یه‌ندرابێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاندبوو، كوژرانی جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی هه‌نگاوێكی سه‌ركێشانه‌یه، كه ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاند، قاسم سوله‌یمانی به‌و په‌ڕی دڵسۆزییه‌وه خزمه‌تی دۆسیه‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی ئێران كردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاندووه، ئه‌وپه‌ڕی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی گه‌لی ئێران ده‌كه‌ین.