ئێران: 35 بنكه و باره‌گای ئه‌مه‌ریكا له مه‌ودای مووشهكانمانن
بێ وه‌ڵام تێناپه‌ڕێت

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شوورای كۆماری ئیسلامی ئێران، موجته‌با زولنوور رایگه‌یاند، ته‌واوی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه له مه‌ودای مووشه‌كه‌كانی ئێراندان.
گوتیشی: زۆر ئاسانه گورزێكی كه‌مه‌رشكێن له ئه‌مه‌ریكا بوه‌شێنین، چونكه 35 سه‌ربازگه و بنكه‌ی له مه‌ودای مووشه‌كه‌كانی ئێراندان.
هه‌روه‌ها گوتی: له ئێستاوه چیدیكه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی ناوچه‌كه له سه‌لامه‌تیدا نابن و ئه‌نجوومه‌نی شورا بۆ تاوتوێكردنی وه‌ڵامی پێویستی ئێران كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت: تاوانی تیرۆركردنی هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و یاوه‌رانیان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بێ وه‌ڵام تێناپه‌ڕێت.