كارمه‌ندانی كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وت عێراق جێده‌هێڵن
فه‌رمانبه‌ره‌كان به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره ده‌چن

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وت له عێراق، ده‌ستیان كردووه به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی كارمه‌نده بیانییه‌كانیان له عێراق. ئه‌وه‌ش پاش كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی دێت كه شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه نوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆیته‌رز، فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وت به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره ده‌چن بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه عێراق جێبهێڵن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا داوا له هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات به خێرایی له‌عێراق بچنه ده‌ره‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كه‌وتبووه به‌ر هێرش و ناڕه‌زایه‌تی چه‌كدار و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی. دوای ئه‌وه‌ی له رۆژئاوای عێراق و ناو سووریا ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی حزبوڵڵای عێراق كرانه ئامانج و به‌و هۆیه‌وه 25 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و 51 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.