رێبه‌ری ئێران به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاره‌نووسساز ده‌كات
گفتوگۆ له‌باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كوشتنی سوله‌یمانی ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ناچار ده‌كات بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ و چاره‌نووسساز بكات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ رێبه‌ری ئێران بۆ یه‌كه‌مجار له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیران به‌شداریی ده‌كات و گفتوگۆ له‌باره‌ی شێوازی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران دژی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
دوای كوژرانی سوله‌یمانی، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی 3 رۆژ ماته‌می گشتی له وڵات‌دا گووتی: "ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی كه‌مه‌رشكێنی ئێران بێت".
هاوكات عه‌لی شیرازی، نوێنه‌ری عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ده‌ڵێت: "فه‌یله‌قی قودس له مه‌یدانه‌كه‌دایه و زۆر به‌هێزتره له‌وه‌ی هه‌بووه. تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسیش ئه‌ركێكی شه‌رعییه".
نوێنه‌ره‌كه‌ی خامنه‌یی له فه‌یله‌قی قودس ده‌ڵێت: " به‌هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی خه‌و له ئه‌مه‌ریكییه‌كان حه‌رام ده‌كه‌ین و ناهێڵین بخه‌ون".
سوپای پاسدارانی ئێرانیش هه‌واڵه‌كه‌ی نه‌شارده‌وه و رایگه‌یاند: "قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران به‌هۆی بۆردوومانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كراوه‌ته ئامانج و له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه كوژران".
عه‌مید ره‌مه‌زان شه‌ریف، گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای پاسداران له‌وباره‌یه‌وه گووتی: "جه‌نه‌ڕاڵ سوله‌یمانی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی بۆردوومانی ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه له عێراق كوژراون".
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به په‌ره‌سه‌ندنێكی زۆر مه‌ترسیدار تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی ناوده‌بات.
زه‌ریف له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "ئه‌و تیرۆره نێوده‌وڵه‌تییه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی داوه و جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانییان كوشتووه كه هێزێكی كاریگه‌ر و شه‌ڕكه‌ر بووه دژی داعش و به‌ره‌ی نوسره و قاعیده و رێكخراوه‌كانی دیكه، په‌ره‌سه‌ندنێكی زۆر مه‌ترسیدار و گه‌مژانه‌یه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتی سه‌رجه‌م ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و سه‌ركێشییه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت".
حیسامه‌ددین ئاشنا، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری ئێران دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی هێڵی سوور ببه‌زێنێت ده‌بێت به‌رپرسیارێتی دهرهاویشتهكانیشی له ئه‌ستۆ بگرێت".
راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران ده‌ڵێت: "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌ته ناوچه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره‌وه و ده‌بێت واشنتن به‌رپرسیارێتی ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له ئه‌ستۆبگرێت".
بةڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان هۆكاری زۆریان بۆ كوشتنی سوله‌یمانی راگه‌یاندووه و له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كوژراوه، ئه‌وه‌ش وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی به‌رگریی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ پاراستنی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
پێنتاگۆن ده‌ڵێت: "قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانی هێرش كردنه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له به‌غدا ده‌ركردووه و پلانی هێرشی بۆ سه‌ر دیپلۆماتكاران و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌بووه و كوشتنیشی به ئامانجی به‌رگرتنه له پلانه‌كانی ئێران".
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پێیوایه، سوله‌یمانی به‌رپرسه له كوشتنی سه‌دان ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه‌دا.
هاوكاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌ره‌وه بێ هیچ كۆمێنتێك وێنه‌ی ئاڵایه‌كی ئه‌مه‌ریكای بڵاوكرده‌وه.
ورده‌كاریی كوشتنی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ورده‌كاری كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری رۆژنامه‌كه، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌و دوو به‌رپرسه له لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكاوه كراونه‌ته ئامانج.
پێنتاگۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، كوژرانی قاسم سوله‌یمانی به فه‌رمانی راسته‌وخۆی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه.رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و هێرشه، دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، مارك ئیسپه‌ر هۆشداری دابووه ئێران و رایگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریكا هێرشی پێشوه‌خته ده‌كاته سه‌ر هه‌ر گرووپێك ئه‌گه‌ر بزانرێت به نیازن هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، بۆردومانی دوو ئۆتۆمبێل كراوه، كه هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبییان تێدا بووه، كاتێك ویستوویانه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بێنه ده‌ره‌وه.
به‌رپرسێكی عێراقی رایگه‌یاندووه، فڕۆكه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی له سووریاوه هاتووه‌ته عێراق.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئیرنای ئێرانی بڵاویكرده‌وه، قاسم سوله‌یمانی له به‌یرووته‌وه روویكردووه‌ته به‌غدا نه‌ك له سووریاوه.
سوله‌یمانی كێ بوو؟
* قاسم سوله‌یمانی له 1957 له گوندی رابوری سه‌ر به پارێزگای كرمان له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران له خێزانێكی هه‌ژار له‌دایكبووه.
- به هۆی هه‌ژارییه‌وه نه‌یتوانیوه خوێندن ته‌واو بكات و تا ناوه‌ندی خوێندووه.
- له فه‌رمانگه‌ی ئاوی شاره‌وانی كرمان كاریكردووه.
- دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، یه‌كێك بووه له پاسدارانی شۆڕش و به‌شداری له شه‌ڕی عێراق و ئێران كردووه.
- له 1998ه‌وه كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران.
- له 2011دا پله‌كه‌ی له عه‌قیده‌وه به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ لیوا و عه‌لی خامه‌نه‌ئی خۆی پله‌كه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه.
- سه‌رپه‌رشتی فه‌یله‌قی قودسی ده‌كرد، كه یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی پاسداران بوو بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی ئه‌منی له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئێران.
- ماوه‌ی سێ ده‌یه‌یه، قاسم سوله‌یمانی توانیویه‌تی بازنه‌یه‌كی هه‌ژموونی شیعه درووست بكات، كه ناوه‌نده‌كه‌ی تاران بێت و درێژ بووه‌ته‌وه بۆ عێراق، سووریا، لوبنان، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتیی و یه‌مه‌ن.
- له 2011ه‌وه به‌رده‌وام سوله‌یمانی سه‌ردانی سووریا ده‌كات. خۆی سه‌رپه‌رشتی به‌شێك له شه‌ڕه‌كانی كردووه.
- پشتیوان و هاوكارێكی سه‌ره‌كی حزبوڵڵای لوبنان و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و شیعه‌كانی عێراق بووه.