ناوی ژماره‌یه‌ك له یاوه‌ره كوژراوه‌كانی قاسم سوله‌یمانی بڵاوكرایه‌وه
زاوایه‌كی سوله‌یمانی و زاوایه‌كی فه‌رمانده‌یه‌كی كوژراوی حزبوڵڵایان تێدایه
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
میدیای ره‌سمی حه‌شدی شه‌عبی، ناوی ژماره‌یه‌ك له‌و كادیر و به‌رپرسانه‌ی حه‌شد و لایه‌نی ئێرانی بڵاوكرده‌وه، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێله‌كانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی كوژران.
ناوه‌كان:
- سامر عه‌بدوڵڵا، زاوی عماد موغنیه، یه‌كێك له به‌رپرسانی باڵای حزبوڵڵای لوبنان، كه ئیسرائیل له سووریا كوشتی.
- زاوایه‌كی قاسم سوله‌یمانی.
- محه‌مه‌د ره‌زا جابری، به‌ڕێوبه‌ری پرۆتۆكۆلی حه‌شد له فڕۆكه‌خانه.
- حه‌سه‌ن عه‌بدولهادی له حه‌شدی شه‌عبی.
- محه‌مه‌د شیبانی له حه‌شدی شه‌عبی.
- حه‌یده‌ر عه‌لی له حه‌شدی شه‌عبی.