عه‌لاوی: عێراق به مه‌ترسیدارترین قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت
له مێژووی خۆیدا

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه، ئه‌یاد عه‌لاوی رایگه‌یاند، عێراق به مه‌ترسیدارترین قۆناغی مێژووی خۆیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، ئه‌یاد عه‌لاوی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی: پێشتر چه‌ند جارێك داوامان كرد، ئێستاش داوا ده‌كه‌ین كۆنگره‌یه‌كی هه‌رێمی ئه‌نجام بدرێت بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی ناوچه‌كه و ده‌ربازكردنی عێراق له‌م قۆناغه مه‌ترسیداره.
داواشیكردووه، هه‌موو لایه‌ك به ژیری و داناییه‌وه ره‌فتار بكه‌ن و عێراق له مه‌ترسییه‌كان رزگار بكه‌ن و دووری بخه‌نه‌وه له شه‌ڕ.