وێستگه‌كانی ژیانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس
ئه‌ندازیاری رێكخستنی حه‌شد بووه و تۆمه‌تبار كراوه به هه‌وڵدان بۆ كوشتنی میری كوه‌یت

K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، جێگری فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.
وێستگه‌كانی ژیانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس
- ناوی جه‌مال جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی ئال ئیبراهیمه. ناسراوه به ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و له ئێران پێی ده‌وترێت جه‌مال ئیبراهیمی و خاوه‌نی 19 نازناوه.
- له ساڵی 1954 له به‌سره له‌دایكبووه. هاوسه‌ره‌كه‌ی ئێرانییه.
- له 1973 زانكۆی ته‌كنۆلۆجی، به‌شی ئه‌ندازیاری مه‌ده‌نی خوێندووه و له 1977 زانكۆی ته‌واو كردووه.
- له سه‌ره‌تای ژیانی ماوه‌یه‌ك له كوه‌یت و له ناوچه‌ی جابریه ژیاوه.
- دوای ته‌واوكردنی خوێندن وه‌ك ئه‌ندازیار كاریكردووه و دواتر دكتۆرای له ئه‌ندازیاری خوێندووه.
- روویكردووه‌ته حه‌وزه‌ی مه‌زهه‌بی و لای موحسین حه‌كیم له به‌سره خوێندوویه‌تی.
- له قۆناغی ناوه‌ندییه‌وه په‌یوه‌ندی به حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامییه‌وه كردووه.
- له دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران چه‌ند جارێك رووبه‌ڕووی ده‌ستگیركردن و راوه‌دوونان بووه‌ته‌وه.
- دوای كوژرانی محه‌مه‌د باقر سه‌در، ناچار بووه رووبكاته ئێران و له 1980 عێراقی به‌جێهێشتووه.
- له 1985 بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق.

- وه‌ك سیاسی و سه‌ربازی له فه‌یله‌قی به‌در كاری كردووه و دواتر بووه‌ته فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قه‌كه تا دوای مانگێك له رووخانی به‌عس له عێراق فه‌رمانده بووه و دواتر وازی له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی و فه‌یله‌قی به‌در هێناوه.
- له 2003 به دواوه روویكردووه‌ته كاری سیاسی و رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له درووستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كانی شیعه‌دا.
- دوای دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی رۆڵێكی سه‌ره‌كی گێڕاوه و بووه‌ته یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی.
- تۆمه‌تبار كراوه به هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كانی فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا له كوه‌یت له ساڵی 1983 و له ساڵی 1984 له لایه‌ن دادگای كوه‌یته‌وه سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركراوه.
.jpeg)
- هه‌واڵگری كوه‌یت تۆمه‌تباری كردووه به هه‌وڵدان بۆ رفاندنی فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی كوه‌یت و هه‌وڵدان بۆ كوشتنی میری كوه‌یت له 1985دا.
- له دوای كه‌وتنی مووسڵ و سه‌رهه‌ڵدانی داعش، رۆڵێكی سه‌ره‌كی گێڕاوه له رێكخستنی حه‌شدی شه‌عبی و ئاماده‌كردنی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
.jpg)
- له 27ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له باره‌ی رۆڵی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری هه‌مان ساڵ له كه‌ركووك گوتی: ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس تیرۆریسته.
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه، كه موهه‌ندیس له ساڵی 2009دا خراوه‌ته ناو لیستی تیرۆری ئه‌مریكاوه و له كه‌ركووك رۆڵی هه‌بووه و گوتی، "هه‌واڵه‌كانم له‌وباره‌وه بینی. ئه‌و تیرۆریسته. ناتوانم پشتڕاستی هه‌واڵه‌كان بكه‌مه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر راستبێت، ئومێده‌وارم كاره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رباز له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه شكستبهێنێت".