پۆمپییۆ "پلانه مه‌ترسیداره‌كه‌ی" سوله‌یمانی ئاشكرا ده‌كات
پلانه‌كانی ئه‌و گرووپه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه

K24 - واشنتن
مایك پۆمییۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دیدارێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند: "زانیاریمان هەبووە قاسم سلێمانی پلانی بۆ وەشاندنی گورز بۆ سه‌ر چەند ئامانجێکی ستراتیژی تریش هەبووە لە وڵاتانی هاوپەیمانمان لەناوچەکەدا، کێشەکە تەنیا هەڕەشەکان و پلانەکانی ناو عێراق نەبووە".
هه‌روه‌ها گووتی: "گورزە ئاسمانیەکانمان بۆ رێگه‌گرتن بوو له سەرکەوتنی پلانی هێرشێکی مسۆگەری ئەوان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانكمان".
مایك پۆمپییۆ گووتیش: "ئێمە ئامادەین بۆ هەموو ئەگەرەکان و سەرۆک ئەم بڕیارەی لەبەرژەوەندی ئاسایشی نیشتیمانیمان داوە. سەرەڕای ئەو بەیاننامە و پەیامانەی سەرۆکایەتیەکانی عێراق دەینێرن لەبارەی ئەم چالاکییه‌مان، ئێمە لێیان تێدەگەین و پێشوتر چەند جارێک قسەمان لەگەڵ ئەم سەرکردایەتیانە کردووە و دەشزانین ئەوانیش خواستیان چیە".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "لە ئاییندەیەکی زۆر نزیکیشدا هەموو زانیاریە پێوستەکانی هەواڵگری دەخەینە ڕوو کە ئێمە چۆن دڵنیابووین ئەم گروپە پلانی هێرشێکی زۆر مەترسیداریان هەبووه، بۆیە دەبووایە ئێمە ئەم گورزە بوەشێنین، بەم جۆرەش بۆ جیهانی ڕووندەکەینەوە كه ئێمە پێشێلکاریمان نەکردووە.