به‌شار ئه‌سه‌د: گه‌لی سووریا ئازایه‌تی قاسم سوله‌یمانی له‌بیر ناكات
ئه‌سه‌د سه‌ره‌خۆشی له ئێران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، به‌بۆنه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئێران ده‌كات.
ئه‌سه‌د له پرسه‌نامه‌كه‌دا، سه‌ره‌خۆشی له گه‌ل و سه‌ركردایه‌تی ئێران ده‌كات و ده‌شڵێت: "گه‌لی سووریا هه‌ڵوێستی سوله‌یمانی له‌بیر ناكات كه له شه‌ڕی دژی تیرۆر شانبه‌شانمان وه‌ستا و به‌رگری كرد".
وه‌ك میدیای فه‌رمی سووریا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌سه‌د له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئه‌و تاوانه به‌ره‌ی موقاوه‌مه سوورتر ده‌كات له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ڵوێسته‌كانی به رووی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا".
ئ. م