سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر كوژرانی سلێمانی و موهه‌ندیس هاته ده‌نگ
"به‌ئامانجگرتنی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی عێراق پێشێلكاریه‌كی زه‌قه"

K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، به ئامانجگرتنی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، پێشێلكردنێكی زه‌قی سه‌روه‌ری عێراق و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا حه‌لبووسی گوتی: ئه‌وان زۆر خه‌مبارن به كوژرانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هاوه‌ڵه‌كانی، كه رۆڵێكی دیاری له شه‌ڕی ئازادكردنی خاكی عێراق له ده‌ست چه‌كدارانی داعش هه‌بووه و دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌و جوانترین وێنه‌ی ئازایه‌تی نیشانداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا روویدا، كاتێك سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی عێراق تێیدا كرایه ئامانج، پێشێلكاریه‌كی زه‌قی سه‌روه‌ری عێراق و پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، له‌كاتێكدا بۆ هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ناو خاكی عێراق، پێویسته ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی عێراق وه‌بگیرێت".
گوتیشی: "داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا رێككاری سیاسی و یاسایی و ئه‌منی پێویست بگیرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌و جۆره ده‌ستدرێژیانه بكرێت".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كانیش كرد، "دان به‌خۆیاندا بگرن و به حیكمه‌ت بری بكه‌نه‌وه و ریزه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن و رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاته‌كان ببنه‌وه و عێراق له‌وه دوور بخه‌نه‌وه، كه بكرێته گۆڕه‌پانی جه‌نگ یانیش بكرێته لایه‌نێك له ململانێ هه‌رێمییه‌كان یانیش نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌موو ناكۆكییه چه‌كدارییه‌كانیش به‌لاوه بنێن و پارێزگاری له سه‌قامگیری و ئاسایشی وڵات بكه‌ن، كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه زۆر ماندوو بووه".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا حه‌لبووسی گوتی: "پرسه و سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عێراق، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ده‌كه‌ین، به‌هۆی كوژرانی میوانی عێراق، حاجی قاسم سوله‌یمانی".
H.B