ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌كانی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی تاوتوێ ده‌كات
كۆبوونه‌وه‌كه داخراو ده‌بێت

K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له و داخراو له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه راگه‌یاند.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هاتووه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یلقه‌ی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی حه‌شد له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكادا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا راگه‌یاند.
H.B