خامه‌نه‌یی بۆ سه‌ره‌خۆشی ده‌چێته ماڵی قاسم سوله‌یمانی
قاسم سوله‌یمانی، به تارمایی خامه‌نه‌یی، هه‌ندێكجاریش به كه‌سی دووه‌می ئێران و به هێزترین پیاوی تاران بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه وه‌سف ده‌كرا
K24 - هه‌ولێر:
ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ سه‌ره‌خۆشی ده‌چێته ماڵی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران، كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا له له‌سه‌ر رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژرا.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی وێنه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت خامه‌نه‌یی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری قاسم سوله‌یمانی دانیشتووه و دڵنه‌وایی ده‌داته‌وه.
وه‌ك له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، زه‌ینه‌ب و محه‌مه‌د ڕه‌زا، كه كچ و كوڕی قاسم سوله‌یمانیین، له‌وێ دانیشتوون.
قاسم سوله‌یمانی، به تارمایی خامه‌نه‌یی، هه‌ندێكجاریش به كه‌سی دووه‌می ئێران و به هێزترین پیاوی تاران بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه وه‌سف ده‌كرا، نیوه‌شه‌وی رابردوو، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومان كرا و له ئاكامدا قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هه‌دی موهه‌ندیس كوژران.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م