تره‌مپ: به فه‌رمانی قاسم سوله‌یمانی هێرش كراوه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا
ده‌بووایه زۆر پێشتر ئه‌و كاره‌مان ئه‌نجامدابا
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به فه‌رمانی ئه‌و هێرشه‌كه‌ی سه‌ر قاسم سوله‌یمانی ئه‌نجامدراوه.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌رپرسیاری كوشتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئه‌مه‌ریكییه‌كانیشه و پلانی كوشتنی دیپلۆماته ئه‌مه‌ریكییه‌كانی هه‌بوو و به‌شداری له هێرشه تیرۆریستییه‌كان كردووه.
تره‌مپ له درێژه‌ی گوته‌كانیدا راشیگه‌یاند، پلانی هێرشی دیكه‌ی هه‌بووه و دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدرا ده‌بووایه زۆر پێشتر ئه‌نجام بدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و هێرشه‌دا "تیرۆریستی ژماره 1ی جیهان" كوژرا كه بۆ ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی تێكدابوو.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، مه‌به‌ستیان له‌و كاره رێگریكردن بووه له ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ نه‌ك هه‌ڵگیرسانی.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا روونیشی كرده‌وه كه نیازی گۆڕینیان "رژێمی ئێرانیان نییه"، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت ئێران هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی بگۆڕێت و گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی بۆ تێكدانی سه‌قامگیری وڵاتانی دراوسێ به‌كارنه‌هێنێت.
هاوكات ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه پارێزگاری له هاوپه‌یمانه‌كانیشیان ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه و دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه.
ئ. م