مه‌سرور بارزانی و مایك پەمپێیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

جەخت لە سەر هێورکردنەوە دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2020/1/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایک پەمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. جەخت لە سەر هێورکردنەوە دۆخی ناوچەکە و نەهێشتنی گرژی و  دانبەخۆداگرتن و  بەردەوامبوونی دایەلۆگ کرایەوە.