وه‌سیه‌تی قاسم سوله‌یمانی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوده‌بێته‌وه
"جگه له‌م ده‌سته‌واژه‌یه هیچی دیكه له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌م مه‌نووسن"
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئێران، كاغه‌زێكی ده‌ستنووسی قاسم سوله‌یمانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوایه وه‌سیه‌ته بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی جێیهێشتووه.
وه‌ك میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه، له‌و كاغه‌زه ده‌ستنووسه‌دا هاتووه: "هاوسه‌ره‌كه‌م، شوێنی گۆڕه‌كه‌ی خۆمم دهستنیشانكرووه له گۆڕستانی شه‌هیدانی كرمان.. مه‌حمود (كوڕی قاسم سلێمانی) شوێنه‌كه‌ی پێده‌زانێت، با گۆڕه‌كه‌م ساده‌بێت وه‌كو هاوڕێ شه‌هیده‌كانم، ته‌نها له‌سه‌ری بنووسن سه‌رباز قاسم سوله‌یمانی و هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌سه‌ر مه‌نووسن".
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا، نیوه‌شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی 2 له‌سه‌ر 3ی 1ی 2020 له سه‌ر رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران.
پێشتریش حه‌شدی شه‌عبی وه‌سیه‌تی موهه‌ندیسی بڵاوكرده‌وه كه نووسیویه‌تی: "له وه‌فاتنامه‌كه‌ی بنووسرێت خۆبه‌خشێك له حه‌شد".
ئ. م