ئیسرائیل باری له‌ناكاوی له باڵیۆزخانی له وڵاتان و سه‌ر سنووره‌كانی راگه‌یاند
به‌هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی ناتانیاهۆ كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی له یۆنان ده‌هێنێت
K24- هه‌ولێر:
چاپی به‌غدای رۆژنامه‌ی زه‌مان بڵاویكرده‌وه، ئیسرائیل باری له‌ناكاوی له باڵیۆزخانه‌كانی له وڵاتان و سنووری وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و، دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی له یۆنان هێنا.
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی پێداوه، ئه‌و بڕیاره‌ی ئیسرائیل بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ته‌ل ئه‌ڤیڤ له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی سوله‌یمانی، كۆماری ئیسلامی ئیسرائیل به ئاسانترین ئامانج بزانێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ناتانیاهۆ راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌زگا ئه‌منی، هه‌واڵگری و سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه‌ته‌وه و پرسی چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی له‌مباره‌یه‌وه تاوتوێ كردووه.
ناتانیاهۆ فه‌رمانیشی به وه‌زیران و په‌رله‌مانتارانی حزبی لیكۆد كردووه، هیچ لێدوانێك له‌باره‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی نه‌ده‌ن. به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش، به‌ر له هێرشه‌كه ئه‌مه‌ریكا ئیسرائیلی له به‌ئامانجگرتنی قاسم سوله‌یمانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها ناتانیاهۆ دووپاتی كردووه‌ته‌وه، "پشتیوانی هه‌ر هه‌نگاوێك ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رگری له خۆی و هاووڵاتیانی بكات".
وه‌ك ناتانیاهۆ رایگه‌یاند، "ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خاكێكی به‌پیته بۆ رووداوه دراماتیكییه‌كان".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له سه‌رله‌به‌یانی دوێنێوه ئیسرائیل ناوچه‌ی "جه‌به‌ل شێخ"ی به‌ڕووی گه‌شتیاراندا داخستووه، نه‌بادا له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، ئه‌و ناوچه‌یه له خاكی سووریاوه بكرێته ئامانج، هه‌روه‌ها هێزێكی زۆری سه‌ربازی له‌سه‌ر هێڵی سنووری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له لوبنان و سووریا له باكوور و هێڵی سنووری باشوور له‌گه‌ڵ غه‌زه كۆكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك باری له‌ناكاو و پاسه‌وانی چڕی له نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان و باڵیۆزخانه‌كانی ئیسرائیل له وڵاتانی جیهان چڕ كردووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل داوای له هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی له وڵاتانی ده‌ره‌وه كردووه، له‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌گه‌ری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئیسرائیل كارێكی ئاسانه، له شوێنه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه.
H.B