ئێران ئاڵای تۆڵەكردنەوەی ھەڵكرد
هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایه واتای تایبه‌تی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ئێران ئاڵای سووری ھەڵدا كە لەلایەن شيعەكانەوە بە ھێمای تۆڵەكردنەوە دادەنرێت.
ئاڵاكە له‌سەر مزگەوتی جەمران لە شاری قوم ھەڵكراوە كە لەلایەن مەزھەبی شیعەوە بەرامبەر خوێنی ڕژاوی ناحەق هه‌ڵده‌كرێت و بانگەوازێكە بۆ تۆڵەكردنەوە كەسێكە كە گیانی خۆی بەخشیوە.
لەسەر ئاڵاكە بە عەرەبی نووسراوە: "ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت تۆڵەی خوێنی حوسێن بكەنەوە"
بەرەبەیانی رۆژی ھەینی ئەمریكا لە ھێرشێكی ئاسمانی‌دا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، له نزیكه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كردە ئامانج و كوژرا.
ئ. م