هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توند له حزبوڵڵای عێراقییه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا
حزبوڵڵا په‌یامێكیش ئاراسته هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراقی، هه‌ڕه‌شه‌ی توند له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له سبه‌ینێوه بنكه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌وه‌ش وه‌ك تۆڵه‌یه‌كه به‌رامبه‌ر به كوژرانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانی.
حزبوڵڵا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا په‌یامێكیش ئاراسته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی كردووه و تێیدا داوایان لێده‌كات به‌لای كه‌مه‌وه كیلۆمه‌ترێك له بنكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان دووربكه‌ونه‌وه.
هاوكات په‌یامێكیش ئاراسته‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه كه له‌مه‌ودوا چاودێری كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراق، له ساڵی 2003 له‌لایه‌ن ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس دامه‌زرا، كه دواتر موهه‌ندیس بووه جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی، له بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی كوژرا.
ئ. م