ده‌یڤید پێترایۆس باسی ناوه‌ڕۆكی نامه‌یه‌كی سوله‌یمانی ده‌كات كه له رێگه‌ی مام جه‌لاله‌وه پێی گه‌یشتووه
سه‌رۆكی پێشووتری سی ئای ئه‌ی كوژرانی "قاسم سوله‌یمانی به بن لادن و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی" به‌راورد ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ده‌یڤید په‌ترایۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا (سی ئای ئه‌ی)، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری فۆربسی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، له كوشتنی بن لادن و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی گرنگتر بوو.
په‌ترایۆس كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 3/1/2020 به رێكارێكی "به‌رگریكارانه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه" وه‌سف ده‌كات، به تایبه‌تیش كه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا باس له "بوونی پلانی هێرشی ئێرانییه‌كان" ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتن.
له باره‌ی ئه‌گه‌ر و سیناریۆكانی وه‌ڵامی ئێران له به‌رامبه‌ر كوژرانی سوله‌یمانی، په‌ترایۆس ده‌ڵێت: "پێویسته له‌سه‌ر رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، ره‌وشی ئابووری وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رچاو بگرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌ره‌ی ناوخۆیی ته‌واو كڵۆڵ بووه، به‌تایبه‌تیش دوای راپه‌ڕینی به‌نزین له ناوه‌ڕاستی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو و كوژرانی سه‌دان خۆپیشانده‌ر".
پێترایۆس له گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه‌كان باسی له ناوه‌ڕۆكی نامه‌یه‌كی قاسم سوله‌یمانی كردووه، كه له ساڵی 2008 له رێگه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری كۆچكردووی عێراق گه‌یاندوویه‌ته ده‌ستی.
پێترایۆس باس له ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانی سوله‌یمانی ده‌كات كه له‌لایه‌ن قاسم سوله‌یمانییه‌وه ئاراسته‌ی كردووه و پێی گوتووه: "پێویسته بزانی كه من قاسم سوله‌یمانیم، كۆنتڕۆڵی سیاسه‌تی ئێران ده‌كه‌م له عێراق و لوبنان و غه‌ززه و ئه‌فغانستان".
ئ. م