عێراق سكاڵا تۆمار ده‌كات
داوای ئیدانه‌كردنی ده‌كات
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڕیاری دا سكاڵا له دژی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تۆمار بكات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، "له دژی پێشێلكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عێراق و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و تیرۆركردنی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی عێراق و دۆستانی پله باڵای له‌سه‌ر خاكی عێراق، كه بووه هۆی شه‌هید كردنی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده عێراقییه‌كان و دۆستانیان، سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین و ئه‌وه پێشێلكارییه‌كی روونی سه‌روه‌ری عێراقه و پێچه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانی بوونی هێزی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق. بۆیه عێراق داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وانه و تیرۆرانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكات".