وێنه‌ی قاسم سوله‌یمانی له هۆڵی نوێنه‌ران به‌رزكرایه‌وه
ره‌شیان پۆشی بوو

K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ده‌رخستنی هاوخه‌میان بۆ كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی جلی ره‌شیان پۆشی بوو.
هاوكات ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران وێنه‌ی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسیان له ناو هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رزكرده‌وه و به پاڵه‌وانی شه‌ڕی سه‌ركه‌وتن وه‌سفیان كردن
