پۆمپیۆ: ئێران له په‌یامی ئه‌مه‌ریكا تێگه‌یشتووه
گه‌لی عێراق مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای ده‌وێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، په‌یامی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركردایه‌تی ئێران.
پۆمپیۆ گوتیشی: هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی ئێران له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بێت و سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئێران له په‌یامی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ و روانگه‌ی تێگه‌یشتوون.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا سڵ له وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له بڕیاربه‌ده‌ستدانی هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئامانجه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناكاته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "فۆكس نیوز" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: ئه‌گه‌ر عێراق وه‌ك وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان بكات، ئه‌وا ئێمه‌ش بڕیاری درووستی خۆمان ده‌ده‌ین، هه‌نگاوێك ده‌نێین كه ئیداره‌ی پێشوو ره‌تیكردبوویه‌وه بیگرێته به‌ر.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه بڕوامان به‌وه‌یه گه‌لی عێراق ده‌خوازێت ئه‌مه‌ریكا بمێنێته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئێمه‌ش هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا پێویست بێت.