داوای گۆڕینی ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت
بۆ ناوی سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شد

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، عه‌بدولئیلا ئه‌لنائلی به نووسراوێكی ره‌سمی داوای گۆڕینی ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدای كردووه.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، كه سایتی "سۆمه‌ریه‌نیوز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌لنائلی داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه، ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بگۆڕێت بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس.
