سه‌ربازێك و دوو كارمه‌ندی ئه‌مه‌ریكا كوژران
له ئاكامی هێرشێكی چه‌كداریدا

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "رۆیته‌رز" بڵاویكرده‌وه، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكا و دوو كارمه‌ندی گرێبه‌ستی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئاكامی هێرشێكی سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له كینیا كوژران.
ئاژانسه‌كه بڵاویكرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی "گه‌نجانی ئیسلامی سۆماڵ" به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه له ناوچه‌ی "لامۆ" له كینیا.
ئه‌و بنكه سه‌ربازییه له لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی سوپای كینیا به‌كارده‌هێنرێت.
بزووتنه‌وه‌ی "گه‌نجانی ئیسلامی سۆماڵ" ناو به‌ناو هێرشده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی كینیا.
سوپای كینیا له (2011)ه‌وه له ناوچه سنوورییه‌كان هێزی بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جموجۆڵی چه‌كدارانی "گه‌نجانی سۆماڵ" كه به باڵی رێكخراوی "ئه‌لقاعیده" هه‌ژمار ده‌كرێت.

