ئیسرائیل ئاستی رێككاری ئه‌منی له باڵیۆزخانه‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه
به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانه
K24- هه‌ولێر:
میدیا ئیسرائیلیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی هه‌ڕشه‌كانی ئێران بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان رێككاری توندتری ئه‌منیی له باڵیۆزخانه‌كانی له جیهان گرتووه‌ته‌به‌ر.
رۆژنامه‌ی "یه‌سرائیل هیوم" دووپاتیكرده‌وه، حكوومه‌تی ئیسرائیل بڕیاریداوه ئاستی باری له‌ناكاوی له باڵیۆزخانه‌كانی له وڵاتانی جیهان بۆ پله دوو به‌رز بكاته‌وه، داواشی له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ئیسرائیل له سه‌رانسه‌ری جیهان كردووه، رێككاری یه‌ده‌گ بگرنه به‌ر و هه‌ر هه‌نگاوێك به چاوی گومانه‌وه سه‌یر بكه‌ن.
رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه، له زاری به‌رپرسێكی پله باڵای ئه‌منی گواستییه‌وه، هێزه‌كانی ئیسرائیل به‌وردی چاودێری هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری حزبوڵڵای لوبنانی و شوێنكه‌وتووانی ده‌كه‌ن و دوای كوژرانی سوله‌یمانی چاو له‌سه‌ر دۆخی سنووره‌كانیان هه‌ڵناگرن.
ئه‌و به‌رپرسه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه ده‌شڵێت: ئه‌مجاره گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران جیاواز له هه‌ر جارێكی دیكه رووبه‌ڕووی فشار بوونه‌ته‌وه و بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئیسرائیل یه‌كیان گرتووه‌ته‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی بچووككراوه‌ی وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ كاروباری سیاسی و ئه‌منی "كابینێت" له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران و گرژییه‌كانی ناوچه‌كه كۆ ببێته‌وه.
H.B
سه‌رچاوه: "كه‌ناڵی حه‌فته‌می ئیسرائیل"