مه‌به‌ستی سه‌در له پێكهێنانی "به‌ره‌نگاری نێوده‌وڵه‌تی" ئاشكرا ده‌كرێت
داوای پێكهێنانی هێزێكی نوێ ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
له نوێترین په‌یامیدا، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوایكرد، گرووپه‌كانی به‌ره‌نگاری عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆببنه‌وه و "فه‌وجه‌كانی به‌ره‌نگاری نێوده‌وڵه‌تی" پێكبهێنن.
له‌و باره‌یه‌وه، له لاپه‌ڕه‌ی "ساڵح محه‌مه‌د عێراقی" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، كه نزیكه له ره‌وتی سه‌در و كوتله‌ی "سائیرون" بڵاویكرده‌وه، "ئه‌و داوایه‌ی سه‌در مه‌زهه‌بیانه نییه و هه‌موو گرووپێكی به‌ره‌نگاری له عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌توانن تێیدا ئه‌ندام بن و رێگه‌ش به گرووپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌دات، له ناو خاكی عێراق كرده‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "سه‌در مه‌به‌ستی نییه خۆی ببێته سه‌رۆكی ئه‌و فه‌وجانه، ته‌نیا داوایكردووه ریزی گرووپ و هێزه‌كانی به‌ره‌نگاری له ناوچه‌كه و جیهان رێكبخات".
له‌و په‌یجه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، سه‌رجه‌م گرووپ و هێزه‌كانی لایه‌نگری ره‌وتی سه‌در، ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ درووستكردنی ئه‌و هێزه و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داواكارییه‌كه‌ی "موقته‌دا سه‌در".
ئه‌و په‌یجه هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاشی بۆ سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی "قاسم سوله‌یمانی"، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و "ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس" جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه بووه هۆی كوژرانی هه‌ردووكیان به "پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق و كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی" له‌قه‌ڵه‌مداوه.
دوێنێ موقته‌دا سه‌در له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه. له په‌یامه‌كه‌یدا داوایكردووه:
یه‌كه‌م: رێككه‌وتنی ئه‌منی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و عێراق چیدیكه پابه‌ندی به‌نده‌كانی نه‌بێت.
دووه‌م: باڵیۆزخانه‌ی "شه‌ڕی" ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌جێ دابخرێت.
سێیه‌م: هه‌موو بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دابخرێن و به "سه‌رشۆڕی" ده‌ربكرێن.
چواره‌م: مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به تاوان هه‌ژمار بكرێت.
پێنجه‌م: گرووپه چه‌كدارییه‌كانی به‌ره‌نگاری پشتیوانی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بكه‌ن.
شه‌شه‌م: باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی دیكه بپارێزرێت.
حه‌وته‌م: بایكۆتی كاڵای ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكرێت.
هه‌شته‌م: گرووپه‌كانی به‌ره‌نگاری عێراق و گرووپه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له بكه‌ن و هێزێكی نوێ به ناوی "فه‌وجه‌كانی به‌ره‌نگاری نێوده‌وڵه‌تی" درووست بكه‌ن.
له كۆتایشدا هاتووه: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان كاری خۆی نه‌كات، ئێمه ره‌فتاری گه‌وره‌ترمان ده‌بێت.
