داوای ئاشكراكردنی نهێنی نامه‌یه‌ك له‌باره‌ی كوژرانی سوله‌یمانی له تره‌مپ ده‌كرێت
"هیچ پاساوێكی یاسایی نییه بۆئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان به نهێنی بهێڵرێنه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
له نووسراوێكدا دوو كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكی داوا له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، نهێنی ئه‌و مه‌ترسیانه ئاشكرا بكات، كه له نامه‌یه‌كدا له‌باره‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران پێشكه‌ش به كۆنگرێس كردبوو.
هه‌ریه‌ك له پوپ منیندیر و چاك شومه‌ر، كۆنگرێسمانی دیموكراتخوازه‌كان له نووسراوێكدا داوایان له تره‌مپ كرد، نهێنی ئه‌و مه‌ترسیانه ئاشكرا بكات، كه له نامه‌كه‌یدا له‌باره‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی بۆ كۆنگرێس ئاماژه‌ی پێدابوو.
له نامه‌ی ئه‌و دوو كۆنگرێسمانه‌دا بۆ تره‌مپ هاتووه: "داوا له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، ده‌ستبه‌جێ نهێنی ئه‌و مه‌ترسیانه ئاشكرا بكات، كه له نامه‌كه‌یدا بۆ كۆنگرێس نووسیوه و ئاماژه‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی به‌دوای خۆیدا هێناوه".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، "پێویسته ناوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه گرنگ بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا بكرێت، چونكه په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه.. هیچ پاساوێكی یاسایی نییه بۆئه‌وه‌ی به نهێنی بهێڵرێته‌وه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌سه‌ر بڕیاری كوشتنی قاسم سوله‌یمانی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس ئاراسته‌ی كرابوون، رایگه‌یاند، "دۆخه‌كه به شێوه‌یه‌ك هه‌ستیار و مه‌ترسیدار بوو، پێویست به چرای سه‌وزی كۆنگرێس نه‌بوو و له هه‌ر شوێنێك هێرش بكرێته سه‌ر كه‌سایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه به زووترین كات وه‌ڵام بده‌ینه‌وه".
H.B