باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی
"ئه‌گه‌ری هێرشی مووشه‌كی له‌ئارادایه"
K24- هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی له‌و وڵاته، كه ئه‌گه‌ری هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ئیسرائیل له ئارادایه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئۆرشه‌لیم له به‌یاننامه‌یه‌كی هۆشداریدا بۆ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه، "له كاردانه‌وه‌كانی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته هێرشی مووشه‌كی بكرێته سه‌ر ئه‌و وڵاته".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هۆشداریه‌ی له پێگه ئه‌لیكترۆنییه فه‌رمییه‌كه‌ی له ئینته‌رنێت بڵاویكرده‌ووه‌ته‌وه و تێیدا داوای له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له ئیسرائیل كردووه، "ئاگاداری خۆتان بن، باڵیۆزخانه‌كه‌مان ئاگادارییه‌كی توند ده‌داته هاووڵاتیانی، كه به چاوكراوه‌یی بمێنن و رێككاری گونجاو بۆ به‌هێزكردنی ئاسایشی خۆتان بگرنه به‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی رووداوه ئه‌منییه‌كان به‌تایبه‌تیش هێرشی مووشه‌كی به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته رووده‌ده‌ن".
سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نه‌ش كه پێشبینی ده‌كرێت هێرشی مووشه‌كی ئه‌نجام بدات، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیچ زانیارییه‌كی نه‌دركاند و ئاماژه‌ی به هیچ وڵات و لایه‌نێكی هێرشبه‌ر نه‌كرد، ته‌نیا داوای له هاووڵاتیانی كرد، "ده‌نگی هه‌موو زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه به جددی وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر زه‌نگه‌كه راستیش نه‌بێت".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپایشیكرده‌وه، "به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ دۆخی ئه‌منی ده‌كات" و ئاشكراشیكرد، "له داهاتوودا به‌پێی پێویست زانیاری بڵاوده‌كاته‌وه".
H.B