وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا: به نیاز نین له عێراق بكشێینه‌وه
مارك ئێسپه‌ر هۆشداری ده‌دات: رێساكانی یارییه‌كه گۆڕاون
K24 - هه‌ولێر:
مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ره‌تیده‌كاته‌وه واشنتن نیازی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌بێت له عێراق و هۆشداری ده‌دات كه رێساكانی یارییه‌كه گۆڕاون.
ئێسپه‌ر به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، واشنتن هیچ پلانێكی بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی نییه له عێراق و ئه‌و نامه‌یه‌شی ره‌تكرده‌وه كه له‌لایه‌ن به‌شێك له میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داوای به‌غدا ده‌ستیان به كشانه‌وه كردووه.
ئێسپه‌ر روونیشی كرده‌وه، به‌غدا هیچ داوایه‌كی بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكای له واشنتن نه‌كردووه و دووپاتی كرده‌وه كه یارییه‌كه و رێساكانی له ناوچه‌كه گۆڕاون.
ئێسپه‌ر جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، بۆ پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، وڵاته‌كه‌ی رێكار و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی ده‌بێت له‌كاتی پێویست.
به‌شێك له میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، كه سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له رێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه به به‌غدایان راگه‌یاندووه كه پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌یان له عێراق ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام به گوێره‌ی لێدوانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته ناكشێنه‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 5/1/2020 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كورد و سووننه، یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كانیان له عێراق په‌سه‌ند كرد.
سه‌رچاوه: الحرة