هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كوردستان 24: له عێراق ناكشێینه‌وه
"ده‌مێنینه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به كوردستان 24ی راگه‌یاند، هیچ به‌رنامه و پلانێكیان بۆ كشانه‌وه له عێراق نییه.
مایڵز كاگینز، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، هیچ پلانێكیان بۆ كشانه‌وه له عێراق نییه و دووپات له مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كاته‌وه.
پێشتر به‌شێك له میدیا عێراقییه‌كان، نامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه گوایه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داوای به‌غدا ده‌ستیان به پرۆسه‌ی كشانه‌وه كردووه عێراق.
دواتریش مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بێت له عێراق بكشێته‌وه و هۆشداریشی دا كه ئێستا رێساكانی یارییه‌كه له ناوچه‌كه گۆڕاوه.
ئ. م