رووسیا هۆكاری ره‌تكردنه‌وه به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئاشكرا كرد
كوژرانی قاسم سوله‌یمانی چ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌بووه

K24 – هه‌ولێر:
مۆسكۆ هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئاشكرا كرد، كه دوێنێ له‌سه‌ر داوای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌نگی پێ نه‌دا و رێگر بوو له ده‌رچوونی.
دوێنێ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "رۆیته‌رز" بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا هه‌ریه‌ك له رووسیا و چینی به درووستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تۆمه‌تبار كردووه.
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كه، رووسیا و چین رێگر بوونه له‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌یاننامه‌یه‌ك له باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌ربكات.
ئاژانسه‌كه له زاری نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا، (27) وڵات ئیدانه‌ی "هێرشكردنه" سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان له به‌غدا كردووه، به‌ڵام رووسیا و چین رێگر بوون له‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌یاننامه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه رابگه‌یه‌نێت.
له‌و باره‌یه‌وه، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، "ڤاسیلی نیبینزیا" رایگه‌یاند، رووسیا ئیدانه‌ی هه‌موو هێرشێك بۆ سه‌ر نێرده و ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كان ده‌كات.
گوتیشی: به‌یاننامه‌كه گۆڕانكارییه‌كانی واقیعی له‌به‌رچاو نه‌گرتبوو، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له دوا چركه‌دا ئه‌مه‌ریكا بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای كرد و بووه هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران.
گوتیشی: ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه. پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاش زۆر جیاواز بوو له‌و واقیعه. ناشكرێت رووداوێكی له‌و جۆره پشتگوێ بخرێت. ئێمه پێشنیازمان كرد به‌یاننامه‌كه هه‌موار بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا نه‌یده‌ویست هیچ گۆڕانكارییه‌ك بكرێت.
نوێنه‌ری رووسیا په‌ژاره‌شی ده‌ربڕی كه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هیچ ده‌رفه‌تێك نییه بۆ ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك له باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی.