وێنه‌ی قاسم سوله‌یمانی له به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵواسرا
وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌یه

K24 – هه‌ولێر:
لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی، وێنه‌ی هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسیان له به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری به‌غدا هه‌ڵواسی.
رۆژی هه‌ینی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس كرانه ئامانج و كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و رووداوه به‌رده‌وامه و لایه‌نه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ن.
