له نزیك ئارامگه‌ی قاسم سوله‌یمانی 35 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
هه‌وادار و لایه‌نگری قاسم سوله‌یمانی بوون

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ته‌رمی جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری كرمان به‌خاك ده‌سپێردرێت.
به هۆی قه‌ره‌باڵغی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردن و درووستبوونی پاڵه‌په‌ستۆ (35) كه‌س كه‌وتنه ژێر پێ و به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا و (48) كه‌سی دیكه بریندار بوون.
رۆژی هه‌ینی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس كرانه ئامانج و كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و رووداوه به‌رده‌وامه و لایه‌نه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ن.